Accessibility links

عێراق دوو گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ به‌های نزیکه‌ی 1 ملیار دۆلار مۆرده‌کات

  • VOA News

حکومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو گرێبه‌سـتی نه‌وت ده‌ربڕیوه‌ له‌ گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ نه‌وتی وڵاته‌که‌یدا به‌ به‌های نزیکه‌ی 1 ملیار دۆلار.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند یه‌ک له‌ گرێبه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پـترۆفاکی بنکه‌ له‌ به‌ریتانیایه،‌ به‌ به‌های 538.5 ملیۆن دۆلار که‌ بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵ پـرۆژه‌کانی کێڵگه‌ی نه‌وتی ڕومێله‌ی باشوری عێراق سه‌رپه‌رشـتی بکات.
گرێبه‌سته‌که‌ی تر له‌گه‌ڵ کۆمپانیه‌کی نه‌وتی چینیـیه‌، به‌ های 425 ملیۆن دۆلار بۆ سه‌رپه‌رشـتیکردنی کاروباری ئه‌ندازیاری و کڕین و دامه‌زراندنی ویزگه‌ی ئه‌لیکتریک هه‌ر له‌و کێڵگه‌که‌دا.
کۆمپانیای BP به‌ریتانی و CNPC ی چینی له‌ سـاڵی 2009 گرێبه‌سـتی ڕومێله‌یان برده‌وه‌ به‌ به‌های 17.8 ملیار دۆلار.
له‌ ئێسـتادا عێراق ڕۆژانه‌ 3.5 ملیۆن پـۆشه‌که‌ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
XS
SM
MD
LG