Accessibility links

ره‌حمان غه‌ریب:ژینگه‌ی رۆژنامه‌نووسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ژینگه‌یه‌که‌ که‌ تێدا تاوانباران ئازادن

  • Jani Diylan

Rahman Gahreeb

Rahman Gahreeb

ره‌حمان غه‌ریب:ژینگه‌ی رۆژنامه‌نووسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ژینگه‌یه‌که‌ که‌ تێدا تاوانباران ئازادن
پاش چوار ساڵ له‌ تیرۆرکردنی رۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عووسمان، هێشتا بکوژانی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و وه‌کو ده‌ڵێن له‌و ناوه‌وه‌ ده‌سوورنه‌وه‌.
ره‌حمان غه‌ریب رێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و درۆشمانه‌ بده‌ێن که‌ له‌ چواره‌مین ساڵیادی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عووسماندا به‌رزکرابوونه‌وه‌، ئه‌و درۆشمانه‌ی له‌ 116 ساڵه‌ی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیدا و ئه‌و درۆشمانه‌ که‌ له‌ سێ ئایار که‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌نته‌ری میترۆ رێکی خستبوو سه‌رنجی بده‌ێن، درۆشمه‌کان جه‌غت له‌وه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ژینگه‌ی کاری رۆژنامه‌ نووسی له‌ هه‌رێمی کوردستان، ژینگه‌یه‌که‌ که‌ تیاێدا رۆژنامه‌ نووس به‌ربه‌ستی زۆر له‌به‌ر ده‌مه‌، یاسا جێبه‌جێ ناکرێ، جگه‌ له‌وه‌ی ژینگه‌ی رۆژنامه‌ نووسی ژێنگه‌یه‌که‌ تاوانبارانی که‌ێسی رۆژنامه‌ نووس ئازادان ده‌ر ئه‌چن و له‌ سزاکاندا قوورتاریان ئه‌بێت. کاک ره‌حمان ده‌ڵێت له‌م چواچێوه‌دا که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان یاسا سه‌روه‌ر نییه‌ که‌ێسه‌که‌ی سه‌رده‌شت عووسمان بێگومان هه‌تا ئێستا قایلکه‌ر نه‌بووه‌ و نه‌گه‌ێشتووه‌ته‌ ده‌ر ئه‌نجامێک که‌ رای گشتی، خێزانه‌که‌ی، که‌ ئێمه‌ قایل بکا".
XS
SM
MD
LG