Accessibility links

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌دات له هێڕش بردنه‌سه‌رکه‌شتیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتی شه‌ڕ


APTOPIX Mideast Iran Naval Drill

APTOPIX Mideast Iran Naval Drill

که‌شتیه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئامانجی هێڕش بردنه‌سه‌ردان له‌ ده‌می شه‌ڕدا
سه‌رۆکی هێزی ده‌ریایی به‌ هێزی پاسدارانی ئیسلامی ئێران له‌ کاتێکدا کاره‌ نمایشیه‌کانیان بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی که‌شتیه‌کانی ئه‌مریکایی به‌ کۆتایی دێنن له‌ رۆژێ سێشه‌ممه‌ هۆشدار دا که‌ ئێران هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر که‌شتیه‌ فرۆکه‌ هه‌ڵگره‌کانی ئه‌مریکا له‌ که‌نداوی فارس ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ده‌ست پیێ بکات‌.
قسه‌کانی عه‌لی فدوی که‌ سه‌رۆکی هێزی ده‌ریایی پاسدارانی توندره‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی رێبازی خۆ نزدیکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری میانه‌روو حه‌سه‌ن روحانیه‌ له‌ رۆژئاوا، که‌ به‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ کێبرکی دید و بۆچونی جیاواز له‌ نێوان پله‌ باڵاکاندا له‌ کۆماری ئیسلامی.
به‌ پشت راستکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی، ئێران له‌ به‌نده‌ر عه‌باس نموونه‌یه‌ک له‌ که‌شتی فرۆکه‌ هه‌ڵگری نیمتز درووست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانۆره‌ له‌شکه‌ریه‌کانی داهاتۆیاندا به‌ کاری بهێنن.
XS
SM
MD
LG