Accessibility links

نامۆ مه‌جید: هه‌وڵ و تواناکان یه‌ک بخه‌ێن بۆ پاراستنی ژینگه‌

  • Jani Diylan

Namo Majeed

Namo Majeed

نامۆ مه‌جید: هه‌وڵ و تواناکان یه‌ک بخه‌ێن بۆ پاراستنی ژینگه‌
ئه‌مرۆ له‌ چه‌رخی سیستمی کارخانه‌ و پێشه‌سازی، ژینگه‌ وه‌کو جاران به‌ پاک و ته‌میزی نه‌ماوه‌ وه‌ پاراستنی ئه‌و ژینگه‌یه‌‌ یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ پێداویستیه‌کانی ژیانه‌.
نامۆ مه‌جید به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی CSI له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ ڕاستی ساڵانێکه‌ زه‌نگی مه‌ترسی پیسبوونی ژینگه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ژینگه‌ لێداوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کو تۆڕی هاوریانی ژینگه‌ زۆر به‌ گرنگی ئه‌زانین که‌ له‌و بواره‌دا ئیش بکه‌ێن و پێمان وایه‌ دوواش که‌وتووین، چونکه‌ به‌ راستی ئه‌گه‌ر سه‌ێری ئاماره‌کانی پیسبوونی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ێن، چ له‌ رووی پیسبوونی با و ئاو و مه‌ترسیه‌کانی نه‌خۆشیه‌کانی شێر په‌نجه‌ و ئه‌وانه‌ بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ هه‌رێمی کوردستانیش وه‌کو وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆمان له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری جۆراجۆر ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش پیسبووه‌، بۆیه‌ ئه‌بێ به‌ ڕاستی ده‌ست و بڕ بکه‌ێن له‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ تواناکان و هه‌وڵه‌کان یه‌ک بخه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ پیسبوونی ژینگه‌ بکه‌ێن".
XS
SM
MD
LG