شه‌ڕێـکی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئۆکرانیا و چه‌کدارانی جوداخوازی سه‌ر به ڕووسیا له شـاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا هه‌ڵکیرسا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراوی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا له سه‌رچاوه‌یه‌کی جوداخوازانه بڵاویکرده‌وه که‌وا له‌و شه‌ڕه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه زیاتر له 20 چه‌کداریان لێ کوژراوه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆکرانیا گوتی 4 پـۆلیسیان کوژراون. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆکرانیاش گوتی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ری جۆری M-24 ی له ئاسـمانی سلۆڤیانسک که‌وتووه‌ته خوارێ، به‌ڵام هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئۆکرانیا توانیویانه ده‌سـتبگرنه‌وه به‌سه‌ر تاوه‌رێـکی ته‌له‌فیزیۆن له قه‌راغ شـاره‌که‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و داوای له حکومه‌تی ئۆکرانیا کرد سـنوورێـک بۆ ئه‌و خوێن ڕشتنه دابنێن و هێزه‌کانیان بکێشنه‌وه و له‌سه‌ر مێزی دانوسـتاندن دابنیشن تاوه‌کو ڕێـگه چاره‌یه‌کی سیاسیـانه بۆ قه‌یرانه‌که بدۆزنه‌وه.