یه‌خت و به‌له‌مێـک که بڕ له په‌نابه‌ران بوون و هه‌وڵیان ده‌دا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌ره‌و یۆنان بچن، قڵبوونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه که چواریان منداڵ بوون.
پاسه‌وانانی که‌ناری یۆنانی ده‌ڵێن له‌م ڕووداوه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ئیجه له نزیک دورگه‌ی سامۆس بووه، توانیویانه 36 که‌س ڕزگاربکه‌ن ( 32 پـیاو و 3 ژن و منداڵێـک).
ڕزگاربووه‌کان گوتویانه له نێوان 60 بۆ 65 که‌س بوون که به یه‌ختێـکی 10 مه‌تری و به‌له‌مێـکی 2 مه‌تری له تورکیاوه ده‌رچووبوون.
که‌شـتی و هه‌لیکۆپته‌ری پاسه‌وانانی که‌نار به هاوکاری ڕاوچیانی ناوچه‌که به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای بێ سه‌روشوێنه‌کاندا.
هێشـتا ڕه‌گه‌زنامه‌ی په‌نابه‌ره‌کان ئاشـکرا نه‌کراوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری قڵبوونه‌وه‌که‌یان نه‌زانراوه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه سێیه‌م جاره له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ڕووداوی له‌م جۆره له نزیک که‌ناره‌کانی یۆنان ڕووبدات.