Accessibility links

کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پشکنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دوو دامه‌زراوی ناوکی ئێران ده‌که‌ن


کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پشکنه‌رانی ناوکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دوو دامه‌زراوی ناوکی وڵاته‌که‌ ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێک له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی بۆ ڕاگرتنی جم و جۆڵی ناوکی تاران مۆرکراوه‌.

ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی ئێران ده‌ڵێت پشکنه‌ران سه‌ردانی کانه‌ یۆرانیۆم و دامه‌زراوێکی پرۆسێس کردنی یۆرانیۆم ده‌که‌ن له‌ دوو شارۆچکه‌ی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که‌دا.

ئێران ده‌شڵێت زانیاری داوه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌شێت وه‌ک به‌شێک له‌ بۆمبی ناوکی به‌کاربهێنرێن.

ئێرانیه‌کان ده‌ڵێن پاش سه‌ردانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پشکنه‌رانی ناوکی بۆ ئه‌و دوو دامه‌زراوه ناوکیه‌،‌ یانی ئێران هه‌ر حه‌وت داواکه‌ی له‌سه‌ری بووه‌ جێبه‌جێی کردوون وه‌ک له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی مانگی یازده‌ی ڕابردوودا هاتووه‌ له‌ نێوان ئێران و ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا هاتووه‌.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێشتا ئه‌م ده‌زگا چاودێریه‌ی یو ئێن هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی تاران نه‌داوه‌.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زۆرێکیش له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌وبڕوایه‌دان کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدایه‌.
XS
SM
MD
LG