Accessibility links

شه‌ڕێ نێوان گرووپه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو له‌ سوریا

  • Salah Piroty

سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌ل نوسره‌، 11ی مانگی 1ی 2013ی زاینی

سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌ل نوسره‌، 11ی مانگی 1ی 2013ی زاینی

گرووپێکی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت شه‌ری قورس له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی نه‌یاری یه‌کتر له‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریا زیاتر له‌ 60 شه‌ڕه‌وانی کوشتوه‌ و زۆری بۆ هه‌زاران که‌سیش هێناوه‌ که‌ ماڵ و ژیانیان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ جێ بێڵن.

ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن- بریتانیا ده‌ڵیت سه‌رهه‌ڵداوانی جیابۆوه‌ی ئه‌لقاعیده‌ واتا گرووپێ ئیسلامی ده‌وڵه‌تی عێڕاق و شام و به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ریمه‌ی که‌ پێشتر له‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی سووریایان گرتبوو، به‌ شه‌ڕ دێن.

ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵیت شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 62 شه‌ڕه‌وانی کوشتوون و خه‌ڵکی شاره‌کانی ئه‌بریحا Abreeha و ئه‌ل بووسه‌ریه‌ al- Busarayله‌ هه‌ریمی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وتی دیر ئه‌ل زوور Deir al-Zor په‌ڕیوه‌کردوون.

هه‌ر دوو گرووپه‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌که‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌ر شوێنه‌کانی ستراتێژیک له‌ هه‌ریمی بیابانی به‌شه‌ڕهاتووون که‌ له‌ نزیک سنووری عێڕاق هه‌ڵکه‌وتووه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا له‌ حۆمس، پێوه‌ندێکان به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنێک به‌ جێ بگه‌یه‌نن که‌ ڕێگا به‌ شه‌ڕه‌وانانی سه‌رهه‌ڵداو و مه‌ده‌نێکان بدات شاری ده‌وره‌ دراو له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ جێ بهێڵن.

ڕۆژی هه‌ینی، سه‌رهه‌ڵداوان په‌سندیان کرد که‌ ده‌ست له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵبگرن، له‌ به‌رامبه‌ر دا ڕێگا به‌ ئوپوزسیۆنه‌کانی دیکه‌ بدرێت که‌ به‌ سڵامه‌تی تێپه‌ڕبن ئه‌وانه‌ی ناوچه‌کانیان له‌ ژێر کۆنتڕۆل دایه‌ و له‌ باکووری هه‌ریمی حه‌مه‌ هه‌ڵکه‌وتوون.

لانی که‌م له‌ شه‌ڕی نێوخۆیی سوریا دا 150000 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، که‌ شه‌ڕه‌که‌ له‌ مانگی مارسی 2011 له‌ ده‌مێکدا خۆپێشاندانه‌کان له‌ دژی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د ده‌ستی پێکرد.

ڕۆژی یه‌ک شه‌مه‌، دادگای باڵای ده‌ستووری سوریا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌سه‌د و دوو کاندیدای دیکه‌هه‌لبژارندی سه‌رۆکایه‌تی له‌ 3ی مانگی جوون ته‌واو ده‌که‌ن.

دادگاکه‌ ده‌ڵێت ته‌نیا سێ له‌ 24 کاندیدا شیاوی داواکارێکانی قانوونین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بدرێت، که‌ چاوه‌ڕوانی زۆر ده‌کرێت به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د سه‌رکه‌وتووبێت.
XS
SM
MD
LG