داوا به‌دوای زیا له 200 رۆژ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هێشتا لایه‌نه براوه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان رێکنه‌که‌وتوون. ئه‌مڕۆش 5/4/2014 دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی په‌رله‌رمانی کوردستان به‌ڕیوه‌چوو که خاڵی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌که تایبه‌ت بوو به ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاڵی دووه‌می بریتی بوو له‌پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به خاڵى یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان تێبینیى خۆیان له‌باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو و له ئه‌نجامى گفتوگۆكاندا پێشنیاز كرا كه ئه‌و پرسه بۆ كاتێكى تر دوابخرێت.
ئایا داواکهوتنی ناوهێنانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی له ئه‌ستۆی کێدایه ؟ ئه‌م پرسه تا که‌ی دواده‌که‌وێت ؟ و چ جۆره کارێگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر کاروباری په‌رله‌مان ده‌بێت؟ هاوکارمان شایان پاشا مێزگردێکی له‌و باره‌یه‌وه سازکردووه له‌گه‌ڵ د. فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.