Accessibility links

هه‌زاران له‌ توندره‌وانی ئێرانی دژ به‌ سه‌ودای ناوکی دان


Iran Nuclear

Iran Nuclear

هه‌زاران له‌ توندره‌وانی ئێرانی دژ به‌ سه‌ودای ناوکی دان
هه‌زاران له‌ توندره‌وانی ئێرانی له‌ به‌رامبه‌ر باڵێۆزخانه‌ی پێشنی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا له‌ تاران کۆبۆنه‌ته‌وه‌ بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به‌ سه‌ودای ناوکی ئه‌م دواییه‌ی کۆماری ئیسلامیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوکی.
توندره‌وان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ تابلۆو درۆشمیان به‌رز کردونته‌وه‌ و تاوانباری سه‌رۆک کۆماری میانه‌روو حه‌سه‌نی رۆحانی و تیمی وتو وێژی ناوکی ده‌که‌ن به‌ له‌ ده‌ست دانی مافه‌کانی ئێران له‌به‌رامبه‌ر شتێ زۆر که‌م.
رۆحانی روبه‌رووی ره‌خنه‌ بوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن توندره‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌و‌ سه‌ودایه‌ی که‌ له‌ مانگی نۆڤامبر ئه‌نجام درا که‌ وه‌کو لێوانی ژاراوی ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن. به‌ پێ سه‌ودا کاتیه‌که‌ هه‌ندێ له‌ سزاکانی دژ به‌ ئێران لا دران له‌ به‌رامبه‌ر سنووردارکردنی زاخکردنی یۆرانیوم و رێگا دان به‌ پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان و ئێران له‌ وتو وێژکردندان له‌سه‌ر تیرمه‌کانی سه‌ودایه‌کی کۆتایی.
XS
SM
MD
LG