هێزه‌کانی ئۆکرانیا ده‌سـتیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری له دژی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا و ڕۆژی هه‌ینی له شـارێـکی ژێر ده‌سـتی ئه‌و جوداخوازانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا.
ئارسێن ئاڤاکۆڤ وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا گوتی له میانه‌ی هێرشی سه‌ر شـاری سلۆڤیانسک جوداخوازه‌کان 2 فڕۆکه‌ی هه‌ڵیکۆپـته‌ریان خستووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا دوو فڕۆکه‌وان کوژراون.
ئاڤاکۆڤ له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی داوای له جوداخوازه‌کان کرد به بارمته‌گیراوه‌کان ئازادبکه‌ن و چه‌که‌کانیان دابنێن و ئه‌و باڵه‌خانانه چۆڵ بکه‌ن که ده‌سـتیان به‌سه‌ریاندا گرتوون و ڕێگه بده‌ن خزمه‌تگوزاریـیه‌کان بۆ شـاره‌که بگه‌ڕێته‌وه.
دمتری پـێسکۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆک ڤلادیمیر پـوتن له مۆسـکۆ ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌م هێرشه‌ی ئۆکرانیا دوایـین گورزه له‌و ڕێـکه‌وتنه ئاشـتیـیه بدرێت که به مه‌به‌سـتی نه‌هێشـتنی قه‌یرانی ئۆکرانیا پـێی گه‌یشـتبوون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڤلادیمیر پـوتن داوای له ئۆکرانیا کرد هه‌موو هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی پـڕ کێشه‌ی نزیک سنووره‌کانی ڕووسیا بکێشێته‌وه. پـوتن ئه‌م داوایه‌ی به ته‌له‌فون بۆ ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا گه‌یاند. بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی خانم مێرکڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له واشنتن کۆبـبێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌لێگزانده‌ر توچینکۆڤ بڕیارێـکی مۆرکرد بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازی له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی وڵاته‌که‌ی پـیادا تێپه‌ڕده‌بێت که هه‌تا دێت و توندوتیژی جوادخوازانی سه‌ر به ڕووسیا ڕوو له زیادبوونه. له ئێسـتادا جوداخوازان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نزیکه‌ی ده شـاری ڕووسی زمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.