له پاش زیاتر له 22 ساڵی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ یه‌که‌م جاره که‌سێک ده‌بێته سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانه و نه ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
یوسف موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گه‌نج ترین سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمیش داده‌نرێت.
هه‌ندێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان دانانی که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌و پۆسته‌دا به‌شێکه له گۆڕانکاریه پێویسته‌کان له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.
یوسف موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نکوڵی له‌و گرنگیه ناکات به‌ڵام ده‌ڵێت له‌وه‌ش گرنگتر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نگ و قورساییه بۆ ده‌نگی هاوڵاتیان و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش له هه‌رێمه‌که‌دا ناچار ده‌کات به‌رنامه‌کانیان له خزمه‌تی خه‌ڵکدا بێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خواستێک هه‌بێت یا فه‌رمانڕه‌وایی له هه‌رێم بخرێته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی، بۆ به دامه‌زراوه‌یی کردنی هه‌رێمی کوردستان و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌وا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌توانن بگه‌نه لێکتێگه‌یشتن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکه مێژووییه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا له‌سه‌ر شانیانه جێبه‌جێی بکه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ یوسف موحه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: