ئێران به نیازی کڕینی 400 فرۆکه‌یه
کاربه‌ده‌ستێکی باڵاێ هێزی ئاسمانی سڤیلی ئێرانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی به نیازی کڕینی 400 فرۆکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگره تا ساڵی 2025 تا شوێنی فرۆکه کۆنه‌کانی وڵاته‌که بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت وسزا ئابوریه‌کان به هۆێ به‌رنامه‌ی ناوکیه‌وه لا بدرێت.
عه‌لی رزا جه‌هانگیریان له رێکخراوه‌ی هێزی ئاسمانی سڤیلی ئێرانیه‌وه له رۆژی چوارشه‌ممه به رۆژنامه‌وانانی ووت 40% هێڵه ئاسمانیه بازرگانیه‌کانی ئێران به هۆێ که‌می پارچه‌ی یه‌ده‌کی له کار که‌وتوون. به پێ بڕگه‌کانی سه‌ودای کاتی ناو‌کی که وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتدارله مانگی 11 پێ گه‌ێشتن، ئێران ئێستاکه ده‌توانێ هه‌ندێ پارچه‌ی فرۆکه بهێنێ.
جه‌هانگیریان باسی نرخ و تێچوونی دارایی به‌ش و پارچه‌ی ئه‌و فرۆکانه‌ی نه‌کرد، به‌ڵام ووتی ئێران هێمایه‌کی پۆزه‌تیفانه‌ی له کۆمپانیای بۆێنگ و ژنرال ئیلیکتریکه‌وه پێ گه‌ێشتووه بۆ کڕینی پارچه‌ی یه‌دکی نوێ.
هه‌ردوو بۆێنگ و ژنراڵ ئیلیکتریک ووتیان وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان رێگایان پێ داوون بۆ هه‌ناردن بۆ ئێران.