Accessibility links

مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن:به‌ داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی کوردستان ووشه‌یه‌کیش باسی کاره‌ساته‌کانی خانه‌قین و سه‌عدیه‌ی نه‌کرد

  • Jani Diylan

Xanaqin . Khanaqin

Xanaqin . Khanaqin

مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن:به‌ داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی کوردستان ووشه‌یه‌کیش باسی کاره‌ساته‌کانی خانه‌قین و سه‌عدیه‌ی نه‌کرد
له‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ 28/4 جارێکی تر ده‌ستی تیرۆریستی‌ گه‌ێشته‌ شاری خانه‌قێن ورووداوێکی خوێناویان درووست کرد و کوشت و برینێکی زۆری لێ که‌وته‌وه‌.
کاک مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن فه‌رماندار وه‌ یاخود قایمقامی شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی سیاسی یان که‌سێک هانده‌رێ بێ وه‌ یان ئاماده‌کاری پێش وه‌ختی بۆ کرابێت، هاووڵاتیانی خانه‌قین به‌ بۆنه‌ی به‌شداری کردنی مام جه‌لال له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی عێراقی به‌شداری کرد و له‌ کۆنترۆل ده‌رچوو، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تیرۆرستێک به‌ پشتێنی ته‌قینه‌ره‌وه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵێکی گه‌نجی خوێن گه‌رم خۆێ ته‌قانده‌وه‌ و بوه‌ هۆێ کوشتی 34 که‌س و بریندار کردنی 52 که‌سی تر. کاک مه‌حه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ تا ئێستا بۆمان ده‌ر نه‌که‌وتووه‌ کێ به‌م کاره‌ هه‌ستاوه‌، ده‌شڵێت ئێمه‌ هه‌میشه‌ رێگای ئه‌وه‌مان گرتوه‌ته‌ به‌ر که‌ بتوانین سه‌ر و ماڵی خه‌ڵک بپارێزین، به‌ڵام جار هه‌یه‌ زه‌فه‌رت پێ ده‌به‌ن و له‌و بروایه‌دام ئه‌مه‌ به‌ هیچ کۆنترۆل ناکرێت و ئێمه‌ش له‌ نێوه‌راستی ده‌ڤه‌رێکی پر گیرو گرفتدا گێرمان خواردووه‌. کاک مه‌حه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ره‌خنه‌ و گازنده‌ی هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی کوردستان که‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکن و بگره‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی خانه‌قینیشن له‌ ده‌ستپێک و دانشتنی ئه‌مرۆیاندا، ووشه‌یه‌ک باسی کاره‌ساته‌کانی‌ خانه‌قین و سه‌عدیه‌یان نه‌کرد، که‌ ده‌بوایه‌ هیچ نه‌بوایه‌ به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو بکردبانه‌وه‌، چوونکه‌ خانه‌قین شارێکی کوردستانیه‌ و مافی ئه‌خلاقی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان".
XS
SM
MD
LG