Accessibility links

بولگاریا رێگا له‌ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌کان ده‌گرێت له‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی وڵاته‌که‌

Syrian refugee Hannan Jendo and his daughter asitting in in the spot which used to be their tent space. Now they are living in new room with better conditions in one of the repaired buildings in the camp in Harmanli./UNHCR/D.Kashavelov

رێکخراوه‌یه‌کی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ حکومه‌تی بوڵگاریا داوای کرد له‌ ڕاگرتنی به‌ زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازه‌کان له‌ سنووره‌کانیدا پێش ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ وڵاتێکی تر داوای په‌نا‌به‌ری بکه‌ن.
رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ووتی بوڵگاریا ده‌مێکه‌ ده‌ست به‌ رووی په‌نابه‌رانی سوری، ئه‌فغانی و ئه‌وانه‌ی تر ده‌نێت له‌ ده‌می په‌رینه‌وه‌ی سنووره‌کانه‌وه‌ له‌ تورکیا. رێکخراوه‌ی مافه‌کانی بنکه‌ نیویورک ووتی که‌سه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی نا درووست پاڵ نراونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌یان هه‌بێت داوای په‌نابه‌ری له‌ وڵاتێکی تر بکه‌ن.
له‌ ساڵی رابوردوو نزکه‌ی 11 هه‌زار 600 که‌س به‌ زۆری سوری خۆیان کردبوه‌وه‌ بوڵگاریا، وه‌ بۆ رێگرتن له‌ هاتنی که‌سانێکی زۆرتر حکومه‌ت 1500 پولیسی له‌سه‌رسنووری تورکیا داناوه‌ و ده‌ستی به‌ درووستکردنی په‌رژێنێکی 33 کم کردووه‌.
XS
SM
MD
LG