کاربه‌ده‌سـتانی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری حومس ته‌قیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند گولـله خومپاره‌یه‌کیش به‌ر ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت که‌وتوون و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی سوری به ته‌له‌فون بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی زه‌هرای زۆرینه عه‌له‌وی ئاینزای حومس ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 36 که‌س کوژراون و زیاتر له 85 که‌سیش برینداربوون که زۆربه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام گوتی به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژراون که پـێنجیان منداڵ بوون و هه‌روه‌ها زیاتر له 40 که‌س برینداربوون.
به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه، به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند گولـله خومپاره‌یه‌کیش به‌ر ناوچه‌ی شاغوری زۆرینه‌ی شیعه‌ی دیمه‌شق که‌وتوون. به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا له‌وێش 14 که‌س کوژراون و 86 که‌س برینداربوون.
به‌رپـرسێـکی پـۆلیسی دیمه‌شق به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت دوو له گولـله خومپاره‌کان له نزیک خوێندنگه‌یه‌کی ئاینی که‌وتوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک خوێندکار.