Accessibility links

ڤیان که‌ریم: روێشتنی من بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بناغه‌ی کورد و کوردایه‌تیه‌ نه‌ک حیزبی

  • Jani Diylan

Viyan Karim

Viyan Karim

ڤیان که‌ریم: روێشتنی من بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بناغه‌ی کورد و کوردایه‌تیه‌ نه‌ک حیزبی
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ئه‌مرۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان کاندید کردوون چه‌ندین خاڵ و کاری گرنگیان له‌ پێشدایه‌.
خانم ڤیان که‌ریم کاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هه‌ر یه‌که‌ و له‌ ئێمه‌ وه‌کو کاندید پرۆژه‌ و پێشنیاری خۆمانمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاری له‌ سه‌ر بکه‌ێن ئه‌گه‌ر هات و متمانه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌مان به‌ ده‌ست هێنا، ئێمه‌ ئه‌زانین له‌ درێژایی 23 ساڵی رابوردوودا ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌بوایه‌ بکرایا بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی نه‌کراوه‌ به‌ تاێبه‌تی ئه‌و کێشانه‌ی تا‌ێبه‌ته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌وه‌ و نیشتمان و خاکه‌وه‌، ‌ یه‌ک له‌وانه‌ ماده‌ی 140 که‌ تا ئێستا هه‌نگاوی جدی بۆێ دا نه‌نراوه‌ و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و خاک و نه‌ته‌وه‌ و ئه‌رزی ئه‌م کوردستانه‌ بخه‌نه‌ گ‌رێوێکی نادیاره‌وه‌. ڤیان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌ که‌ پارێزه‌ری وڵاته‌، پارێزه‌ری نیشتمانه‌، پارێزه‌ری خاکه‌، به‌ داخه‌وه‌ ‌ بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ی حیزب و لایه‌ن و بنه‌ ماڵه‌ و تاقم و ده‌سته، ده‌شڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌کو پێویست خزمه‌تی نه‌کراوه‌".
XS
SM
MD
LG