Accessibility links

له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج: چونکه‌ تا ئێستا کورد له‌ عێراق پڕۆژه‌ و شوناسی تایبه‌تی خۆی نییه‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ به‌غدا بێت

  • Balen Salih

له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج

له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج

لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ هه‌وڵێکی زۆردان تا بتوانن نوێنه‌رانی خۆیان بنێرنه‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تا ئێستا هیچ یه‌کێک له‌وه‌ی به‌ کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان ناودێر ده‌کرێت یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه‌.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی ده‌ڵێت تا چاو له‌وه‌ بێت قووتی ژیان و بودجه‌ له‌ به‌غداوه‌ بێت ئه‌وا ده‌بنه‌ هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی کورد هه‌وڵ بدات بچێته‌ به‌غدا به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بکرێت ئایا به‌غدا به‌ چ شێوه‌یه‌ک هه‌رێم ده‌ناسێت و ده‌شڵێت تا ئێستا نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌کانی خۆیانه‌ هێشتا کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورد له‌ عێراقدا نه‌کردووه‌.
له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ده‌شڵێت خاڵی هاوبه‌شی نێوان عه‌ره‌بی سوننه‌ و عه‌ره‌بی شیعه‌ عه‌ره‌بی بوونی عێراقیه‌ به‌ڵام له‌ نێوان کورد له‌لایه‌ک و شیعه‌ و سوننه‌ له‌لایه‌که‌ی تردا خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌پێی پێویست نین.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG