Accessibility links

هیوا عوسمان: ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی سالار عه‌زیز و بانیمارانی تا راده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕان

  • Jani Diylan

Hiwa Osman

Hiwa Osman

هیوا عوسمان: ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی سالار عه‌زیز و بانیمارانی تا راده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕان
له‌ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه،‌ رۆژانه‌ لایه‌نه‌ رامیاره‌کان به‌ تاێبه‌تی یه‌کێیتی و گۆڕان هه‌ر کام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ که‌س له‌و به‌ره‌وه‌ هاتوه‌ته‌ ئه‌م به‌ر وه‌ یاخود ئه‌وه‌نده‌ له‌م رێزه‌وه‌ چووه‌ته‌ ئه‌و رێز‌. ئاخۆ ئه‌م جۆره‌ کار وکردارانه‌ تا چه‌ند له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران کاریگه‌ری هه‌یه‌؟
رۆژنامه‌وان هیوا عوسمان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م جۆره‌ ته‌کنیکه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێشوودا به‌ کار هاتووه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌م به‌ره‌وه‌ ئه‌چنه‌ ئه‌و به‌ر خه‌ڵکێکی ناسراوو نه‌بن ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌ڵام ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی که‌سێک وه‌کو کاک سالارعه‌زیز یان کاک عوسمان بانیمارانی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌وه‌ تا راده‌یک کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو هاووڵاتیان پێشبینی ده‌که‌ن. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیه‌ی نێوان یه‌کێیتی گۆڕان شیانی هه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک پارتی که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرێت و ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن ده‌بێت سنگ فراوانتر بن بۆ ره‌خنه‌ و گازنده‌کان".
XS
SM
MD
LG