بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه عێراق یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدات له‌و کاته‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2011 له وڵاته‌که کشاونه‌ته‌وه. زیاتر له 22 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی 328 کورسی په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ژنان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌ندامێکی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ ژنان. له‌کاتێکدا ژنان به پێی ده‌ستوری عێرق ده‌بێت له سه‌دا 25 ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیان هه‌بێت له ئێستادا به گڕو تینێکی زیاتر کار ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زیاتر له‌و ڕێژه‌یه".
سه‌رگوڵ ڕه‌زا ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بزانن کێشه‌که له چی دایه ده‌نگده‌ری ژن متمانه به هاوڕه‌گه‌زی خۆی ناکات و ده‌نگ به کاندیده پیاوه‌کان ده‌دات له کاتێکدا هه‌مو پارته‌کان کاندیدی به‌توانای ژنیان هه‌یه.
ده‌قی وتووێژکه‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ سه‌رگوڵ ڕه‌زا ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.