ئه‌رکی شاعیر بوون گه‌لێک گرانه و که‌من ئه‌وانه‌ی بتوانن له ئه‌ستۆی بگرن. شیعر هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ موزیک یان ئیقاعێکی پڕ به پێستی خۆیدا تێکه‌ڵ بکرێت و ناوبنرێت شیعر.
شیعر هه‌ر ته‌نها ئه‌و نومایشتکردنانه نییه که پێش خۆی هه‌بوون، یان جۆرێکی تر له داڕشتنه‌وه و چه‌کوشکاری له وشه‌دا بێت، ده‌قی مه‌زن یان ده‌قی هه‌میشه زیندوو ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانبینیه‌کانی مرۆڤی سه‌روه‌ختدا بژێت و پرسیاره گه‌وره‌کانی له‌لا دروست بکات.
(هێمن حه‌مه جه‌زا) ی شاعیر ده‌ڵێت نوێترین دیوانه شیعری ( کەنی، تەنیاییم فوارە دەکا) پێداچونه‌وه‌یه‌که به هه‌ر سێ دیوانه‌که‌ی پێشوویدا ( سرووده‌کانی یاخیبوون 2002 ، هه‌میشه ئه‌م گۆرانیه دڵم پڕ ده‌کا 2006 ، ماڵی من سێبه‌ر و دڵی تۆش باخچه 2009) و ده‌شڵێت ئه‌م کتێبه نوێیه‌ی کارکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خۆی له ڕوانگه‌ی ئه‌و دید و جیهانبینیه‌ی ئێستا شیعری پێده‌بینیت.
ئێمە؛ ئێمەیەکی ئێستا و بەرجەستەبوو نین!
ئێمەیەکی؛ زیهنی و خەمڵێنراوین!
چاومان، لە جێگایەکی دوور و نادیاری وێنەی خۆمان بڕیوە و نایگەینێ!
- مەگەر ئەوانەی مردن و دەمرن، ئەزموونێک نەبوون و نین
من... لە ئێستامدام و
دوێنێیەک و بەیانییەکیش، لە گۆڕێ نییە!
هێمن شاعیرێکی گه‌نجه، به‌ڵام وه‌ک گه‌نج هه‌ڵه‌شه و هه‌ڵپه‌ی نییه، هێدی هێدی هه‌نگاوه‌کانی خۆی ده‌بڕێت و به‌رده‌وامیش له‌و بڕوایه‌دایه هه‌میشه ده‌قی شیعری پێویستی به پێداچوونه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه. 12 ساڵی ته‌مه‌نی نوسینی خۆی وه‌ک پرۆڤه‌یه‌ک سه‌یر ده‌کات و هێشتاش ناڵێت هاتووم به‌ڵام ده‌ڵێت که‌وتۆته ڕێ و نازانێت ده‌گات یان نا؟
هێمن له شیعره‌کانیدا ته‌نگی به گومان و یاخیبوون هه‌ڵچنیوه و شاعیرانه پرسیاریان لێده‌کات، ئه‌م وه‌ڵامی ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڵام به پرسیارێکی نوێ یانیش به خه‌ونێکی نوێ یان به وێنه‌یه‌کی شیعری جودا له هاوته‌مه‌نه‌کانی هێنده‌ی تر منی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌لکێش ده‌کات و له‌گه‌ڵ خۆیدا دوور دوور ده‌مبات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: