Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: که‌ڵتوری ره‌خنه‌ گرتن له‌ هه‌رێمی کوردستان، که‌ڵتوری ناوزراندن، شکاندن و ریسوایی کردنه‌

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

ره‌خنه‌ گرتن یه‌کێک له‌ دیارده‌کانی سیستمی دیمۆکراسیه‌ که‌ مرۆڤ ڕاشکاوانه‌ وه‌ یاخود نه‌ راسته‌و خۆ به‌ رامبه‌ر به‌ شتێک، کارێک، ووتارێک وه‌ یاخود ره‌فتارێک جۆره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێک ده‌کات. ئاخۆ تاکی کورد چۆن ده‌ڕوانێته‌ ره‌خنه‌ گرتن؟
خانم هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان و رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بێن سه‌ێری ئه‌و مێژوویه‌ بکه‌ێن که‌ له‌ ناو کوردا ره‌خنه‌ گرتن ده‌ستیپێکردووه‌، ئه‌بێ له‌ سیاسه‌ته‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێ بکه‌ێن، چۆنکه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی کورد ساڵانێکی زۆره‌ له‌ زۆر له‌ مافی سه‌ره‌تایی خۆێ بێبه‌شه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا مێژوویه‌کی 20 ساڵه‌ییمان له‌ به‌ر ده‌ستدایه‌ که‌ کورد خۆێ درووستی کردووه‌ وه‌ پێشتر خه‌باتی چه‌کداری و ناو شارێشی بۆ کردووه‌. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه‌ لێره‌ باسی له‌سه‌ر که‌م ئه‌و کولتۆره‌ سیاسیه‌ی‌ که‌ له‌ کوردستانی باشوردا درووست بوه‌، من به‌ راستی هیچ سیمایه‌کی ره‌خنه‌ گرتن به‌و شێوه‌یه‌ نابینم و دووره‌ له‌ که‌ڵتوری ره‌خنه‌ گرتن به‌ڵکۆ ده‌چێته‌ که‌ڵتوری ناوزڕاندن و شکاندن و ریساوایی درووستکردن".
XS
SM
MD
LG