Accessibility links

ئه‌ردۆغان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری له‌ تورکیا گه‌یشـتووه‌ته‌ یه‌ک ملیۆن که‌س

  • VOA News

سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری له‌ وڵاته‌که‌ی گه‌یشـتووه‌ته‌ یه‌ک ملیۆن که‌س.
ئه‌ردۆغان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌ی بۆ یاسادانه‌رانی سه‌ر به‌ پارته‌که‌ی، پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدان له‌ په‌رله‌مان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا سنووره‌کان به‌ ڕووی خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی سوریا داناخه‌ن.
گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلاری بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تی و دابینکردنی په‌ناگه‌ بۆ ئاواره‌ سوریـیه‌کان ته‌رخانکردووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ به‌پـێی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 6.5 ملیۆن که‌س هه‌ر له‌ ناو سوریا ئاواره‌بوون و زیاتر له‌ 2.5 ملیۆن که‌سیش سوریایان جێهێشتووه‌ و زۆربه‌یان په‌نایان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بردووه‌.
XS
SM
MD
LG