Accessibility links

له‌ ئاکامی هێرشکردنی ملیشیا‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له‌ عێراق به‌لای که‌م 10 که‌س ده‌کوژرێن


Iraq kirkuk Map

Iraq kirkuk Map

کاربه‌ده‌ستێکی باڵای پـۆلیس ده‌ڵێت ملیشیا‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌یه‌کی دوورده‌ست له‌ باکوری وڵاته‌که‌دا و 10 پاسه‌وانیان کوشت.
ئه‌م هێرشه‌ دوواترین ڕووداوی توندوتیژییه‌ له‌ ئاکامی زیابوونی هێرشی ملیشیا‌کان به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی که‌ بڕیاره‌ له‌ 30 ی مانگی چواردا به‌ڕیوه‌بچێت.
جێگری به‌رپرسی پۆلیس له‌ شاری که‌رکوك له‌ باکوری عێراق گوتی هێرشه‌که‌ له‌ دڕه‌نگانێکی شه‌وی دووشه‌ممه‌دا‌ له‌ گوندی داقووق ڕوویدا.
مه‌یجه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ تۆرهان عه‌بدو ئه‌لره‌حمان یوسف ده‌ڵێت ملیشیا‌کان جل و به‌رگی له‌شکرییان پۆشیبوو و به‌ پاسه‌وانه‌کانیان ڕاگه‌یاندبوو له‌ سینته‌ری ده‌نگدانه‌که‌ که‌وا به‌مه‌به‌ستی پشکنین له‌و ناوه‌ن و له‌دواییدا ته‌قه‌یان لێکردبوون.
جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ داقووق 260 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه‌ دوره‌.
XS
SM
MD
LG