Accessibility links

دکتۆر کرمانچ گوندی: ئه‌وه‌ی که‌ دوژمن زاتی نه‌بوو بیکات، پارتی کردی

  • Jani Diylan

Dr. Kirmanj Gundi

Dr. Kirmanj Gundi

دکتۆر کرمانچ گوندی: ئه‌وه‌ی که‌ دوژمن زاتی نه‌بوو بیکات، پارتی کردی
کاندن و درووستکردنی که‌ناڵێکی 17 م گوایه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه،‌ له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش بێزاریه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ و پارتی له‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن.
دکتۆر کرمانچ گوندی مامۆستای زانکۆێ ئیاله‌تی ته‌نیسی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ڵبه‌ت هه‌ر پارتێک کارێک ده‌کات و به‌ تاێبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌که‌ی نا په‌سه‌ند بێت و له‌ لایه‌ن میلله‌ته‌وه‌ ره‌خنه‌ی لێبگێردرێت، هه‌وڵ ده‌دات جۆره‌ بیانوهایی بێنێته‌وه‌ که‌ خۆێ تێدا ده‌رباز بکاتن و ده‌ڵێتن ئێمه‌ وه‌کو پارتی هیچ په‌ێوه‌ندێکمان به‌و جۆره‌ کاره‌وه‌ نییه،‌ ئه‌وه‌ بریای حکومه‌تی هه‌رێم بوه‌. دکتۆر کرمانج ده‌لێت ئه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم کی حوکم ده‌کات سه‌رۆک پارتیه‌، سه‌رۆک وه‌زیران پارتیه‌، وه‌زیری ناوخۆ پارتیه‌، ڕاوێژگاری ئاسایشی نیشتمانی پارتیه‌، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سنوورن هه‌مویان سه‌ر به‌ پارتین، له‌وه‌ به‌ده‌ر چ به‌ڵگه‌گه‌لێکی دیکه‌یان ده‌وێت که‌ میلله‌ت چاوی لێبپۆشیت ئه‌و قسه‌ی ئه‌وان ده‌ێکه‌ن په‌سه‌ندی بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و که‌ناله‌ له‌ پێناوێدا درووستکراوه‌، دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت دوژمنان له‌ دووای په‌ێمانی ساێکس – پیکۆت له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابوردوودا که‌ کوردستانی ئه‌جدادیان دابه‌ش کرد زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کرد خه‌نده‌ق لێبده‌ن . دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت پارتی ئه‌وه‌ی که‌ کردی به‌وه‌ی شتێک که‌ دوژمن زاتی نه‌کردیه‌ بیکاتن، ئه‌وان کردیان، وه‌ پێش ئه‌وه‌ی زیان به‌ میڵڵه‌ت بگه‌ێنن به‌ خۆیان ده‌گه‌ێین:.
XS
SM
MD
LG