Accessibility links

له‌ هێڕشی یاخی بوه‌کاندا له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق 33 که‌س کوژراوون


Mideast Iraq

Mideast Iraq

له‌ هێڕشی یاخی بوه‌کاندا له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق 33 که‌س کوژراوون
له‌ هێڕشه‌ جیاوازه‌کاندا له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق 33 که‌ش کوژراوون و ده‌یان که‌سانی تریش بریندار بوونه‌.
توند و تیژیه‌ کوشندده‌کانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ سوێره‌ بوه‌ له‌ باشوری به‌غدا، له‌و ده‌مه‌ی ته‌قینه‌رێکی خودکوژ ماشینه‌ لادنه‌که‌ی به‌ خاڵێکی پشکنینی پۆلیسدا کێشاوه‌ و به‌ لای که‌م 10 که‌سی کوشتووه‌ و 17 که‌سی تریشی بریندار کردووه‌.
هه‌ر وه‌ها له‌ شاروچکه‌ی مه‌دائن ته‌قێنه‌رێکی خۆدکوژی تر خۆێ کێشاوه‌ به‌ خاڵێکی پشکنینی له‌شکه‌ر و دوو سه‌رباز ده‌کوژێت و پێنجی تریش بریدار ده‌کات.
بۆمبێکی لێوار رێگا له‌ شارۆچکه‌ی مشاهده‌ سه‌ربازێکی عێراقی کوشتووه‌ و سێ که‌سی تریشی بریندار کردووه‌. له‌ له‌تیفیه‌ که‌ له‌ 30کم شاری به‌غدایه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌ست رێژکردنی پیاوانێکی چه‌کدار له‌ ناو ماشێنێکدا هاوڵاتیه‌کی سڤیل ده‌کوژن و دوو که‌سی تریش بریندار ده‌که‌ن.
له‌ ئێوارانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ هێڕشه‌کانی به‌ بۆمبدا له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌کانی به‌غدادا به‌ لای که‌م 14 که‌س کوژراوون و 40 که‌سیش بریندار بوونه‌.
کاربه‌ده‌ستانی پزشکی پشت راستی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیاندا کردوون له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق.
XS
SM
MD
LG