سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا محه‌مه‌د جیهاد ئه‌لله‌حام ده‌ڵێت له 3 ی مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پـێی یاسا نوێـیه‌که خه‌ڵـکی ده‌توانن خۆیانی بۆ کاندید بکه‌ن.
محه‌مه‌د جیهاد ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هه‌تا یه‌کی مانگی پـێـنج ده‌رگا بۆ تۆمارکردنی کاندیده‌کان واڵا ده‌بێت. گوتیشی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بۆ سورییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له 28 ی مانگی پـێـنج به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی ناڕه‌زایی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و گوتیان کاریگه‌ری خراپـی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی له وڵاته‌که ده‌بێت.
مونزر ئه‌قبیق ڕاوێژکاری کاروباری سه‌رۆکایه‌تی له هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا گوتی ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌شـار ئه‌سه‌د خوازیاری چاره‌سه‌ریـیه‌کی سیاسیـیانه نیـیه بۆ قه‌یرانه‌که.