کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له ڕۆژی دووشه‌ممه له وڵاته‌که‌دا به لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژراون و 36 که‌سیش برینداربوون.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان، خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشاوه به خاڵێـکی پـشکنینی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی سوێره‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون که پـێـنجیان پـۆلیس و حه‌وتیان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون. هه‌روه‌ها 19 که‌سیش برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی مه‌دائین که ئه‌ویش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدایه، خوکوژێـکی دیکه به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شکری داوه، له‌وێش 3 سه‌رباز و 2 که‌سی سیڤیل کوژراون. 12 که‌سیش برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی مشاهده‌ی باکوری به‌غدا بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی سه‌ربازێـک و برینداربوونی 3 سه‌ربازی دیکه.
پـۆلیسێـکیش گوتی له شـارۆچکه‌ی له‌تیفیـیه له باشوری به‌غدا چه‌ند چه‌کدارێـک له نێو ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان کردووه و له ئاکامدا که‌سێـکی سیڤیل کوژراوه و 2 ی دیکه برینداربوون.