Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: پرۆپاگه‌ندنه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکان سه‌ودا ده‌کات

  • Jani Diylan

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: ده‌بێت بزانین ئه‌و کولتوره‌ی له‌ سوریا فه‌رمانڕه‌وایه ئێستا ‌ له‌ عێراقیش له‌ ئارادایه

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: ده‌بێت بزانین ئه‌و کولتوره‌ی له‌ سوریا فه‌رمانڕه‌وایه ئێستا ‌ له‌ عێراقیش له‌ ئارادایه

له‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا کۆمه‌ڵه‌ درۆشمانێک به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ راکێشانی هاووڵاتیان به‌ لاێ خۆدا و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کانیان، ئاخۆ ئه‌م درۆشمانه‌ تا چه‌ند راسته‌قینه‌ن وه‌ تا چه‌ن وه‌کو باس ده‌کرێت بۆ فرێۆدانی ده‌نگده‌رانه‌؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌و پرۆپاگه‌نده‌ی له‌م قۆناغه‌دا به‌رێوه‌ ده‌چێت ئاستی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ر ده‌خات تا راده‌یه‌ک که‌ خۆیان کاندید کردووه‌، ئه‌و درۆشمانه‌ی که‌ به‌رزی ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ به‌ خه‌ڵك ده‌ده‌ن زۆر دووره‌ له‌ بواری پراکتیزه‌ کردن، واته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌خت پراکتیزه‌ نییه‌، به‌شێکی زۆری درووشمی سیاسیه،‌ له‌وانه‌ کۆنفیدراڵی. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان دیاره‌ جیاوازه‌ له‌ وڵاتانی تر، تاکی کورد تا وه‌کو ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ووریا و هۆشیار نه‌بۆته‌وه‌ تا بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌ ده‌نگ بدات و پروپاگه‌ندنه‌کانی هه‌ڵبژادنیش سه‌ودا له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکه‌کان ده‌کات".

XS
SM
MD
LG