Accessibility links

عه‌زیز حه‌سه‌ن حوسه‌ێن:یان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان یان کۆنفیدرالی و بریاری خۆمان ئه‌ده‌ێن

  • Jani Diylan

Aziz Hassan

Aziz Hassan

خانه‌قین یه‌کێک له‌ شاره‌ کورد نشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ رژێمی پێشووی عێراق له‌ گه‌شه‌کردندا 35 ساڵ دووای خست. هه‌ڵبژاردنی کاندیدێکی لیهاتوو بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ره‌ پێداویستیه‌کانی ناوچه‌که‌دایه‌.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن حوسه‌ێن ناسراو به‌ عه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن، که‌ یه‌کێک له‌ کاندیده‌کانی یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستاندایه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌بێت پاش ریفراندوم به‌ زۆرینه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان، چۆنکه‌ ئه‌م سنووره‌ له‌ رووێ جیوپولتێکه‌وه‌ گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه‌ به‌ڵکۆ بۆ سه‌رجه‌م کورد له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ مافی ئه‌م شاره‌ زۆره‌ وه‌ له‌ په‌رله‌مان ئێمه‌ ده‌بێت به‌رگری که‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ بین و یه‌کم هه‌نگاومان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بێت بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان. کاک عه‌زیز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ راستی ئومێدمان به‌وه‌ نه‌ماوه‌ ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان بتوانین ماده‌ی 140 هه‌موو بنوده‌کانی پیاده‌ که‌ێن، ده‌شڵێت ئێمه‌ ئێستا ئه‌مانه‌وێ یان ئه‌وه‌سه‌ عێراق کۆمارێکی فیدراڵی بێت که‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هاوبه‌شیه‌کی راسته‌قینه‌ بێت و پیاده‌ کردنی هه‌موو ئه‌و بنودانه‌ بکات له‌ 6 مانگی یه‌کم بۆ ساڵی یه‌کم یان ئه‌وه‌ته‌ ئێمه‌ درووشمێکمان هه‌ڵگرتووه‌ به‌ره‌و کونفیدراڵی ئه‌رۆێن و بریاری خۆمان ئه‌ده‌ێن، ئه‌بێ په‌رله‌مانتاره‌کان له‌ به‌غدا زۆرێکیان هه‌بێت بۆ دانانی ستراتیژیرتێکی روون له‌ چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان".
XS
SM
MD
LG