116 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕۆژنامه‌وانیی کوردی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت و هێشتاش وه‌ک زۆرێک له ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێن نه ڕۆژنامه‌وانیی له نێو کوردا بۆته ده‌سه‌ڵاتی چوارهه‌م و نه هێنده‌ش کاریگه‌ره تا بتوانێت ڕای گشتی دروست بکات.
ڕۆژنامه‌وانیی کوردی له هه‌ریه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی کوردی تیادایه له ڕه‌وشێکی جودادایه و قسه‌کردن له‌سه‌ری چه‌ندان به‌رنامه‌ی ده‌وێت. هه‌ر بۆیه له‌م به‌رنامه‌یدا زیاتر قسه‌مان له‌سه‌ر بواری ڕۆژنامه‌وانیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی له ساڵی 1991 ه‌وه تا ئێستا هه‌رێمێکی خودموختاره و خۆی فه‌رمانڕه‌وای خۆیه‌تی.
بۆ کوردستانی سوریا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له 3 کانتۆنی جیاوازدا پێم وایه هێشتا زووه بتوانرێت هێڵه گشتیه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی له‌وێ دیاربکرێت.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق میدیای باڵاده‌ست میدیای لایه‌نه سیاسیه‌کانه، به پله‌ی دووه‌م ئه‌و میدیایه دێت که به میدیای سه‌ربه‌خۆ ناودێر کراوه. به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی میدیا سه‌ربه‌خۆکه‌دا په‌نا براوه‌ته به‌ر دروستکردنی جۆرێکی تری میدیا که به میدیای سێبه‌ر ناسراوه.
لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌و هه‌رێمه میدیای سێبه‌ریان دروستکرد که له زۆر باریشدا به میدیای چه‌واشه‌کار یان تۆقێنه‌ر یانیش میدیای تێرۆر باس ده‌کرێت.
ئه‌رکی ئه‌م میدیا ترسناکه لێدانی که‌سه‌کان و چه‌واشه‌کاریه له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی دیاریکراو.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید، ڕۆژنامه‌وان و پسپۆڕی راگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ده‌گوترێت له‌و هه‌رێمه ده‌رفه‌تێک بۆ ئازادی میدیا و بۆ میدیای ئازادیش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ڕۆژنامه‌وانان ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن نه‌هاتونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان سۆرانی مامه حه‌مه له که‌رکوک و ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر و ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له که‌لار ده‌کوژرێن، ڕۆژنامه‌وانان ڕووبه‌ڕووی لێدان و سوکایه‌تی پێکردن ده‌بنه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاسۆسی ئه‌حمه‌د هه‌ردی کرا له سلێمانی یان نیاز عه‌بدوڵا له هه‌ولێر و چه‌ندان نمونه‌ی تریش.
په‌ره‌سه‌ندنه گشتیه‌کانی بواری ڕۆژنامه‌وانی چه‌ندێک له ئه‌ستۆی ڕۆژنامه‌وانان خۆیانه؟
ئایا میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت له یه‌ک کاتدا داکۆکی له به‌هاکانی خۆی و درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات له به‌رامبه‌ر میدیای حیزبی و میدیای سێبه‌ردا؟
میدیای کوردی به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستم له‌و میدیایه که به سه‌ربه‌خۆ ناودێر ده‌کرێت چه‌ندێک توانیویه‌تی دوور له کاریگه‌ریه‌کان پرۆفێشناڵانه کار و ئه‌رکی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت؟
چۆن ده‌توانرێت ڕای گشتی دروست بکرێت؟ ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م بوونی میدیا به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م چین؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه.