له که‌رکوک لایه‌نه کوردیه‌کان و لایه‌نه‌کانی تریش به لیستی جیاواز به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌که‌ن و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش په‌رش و بڵاویه‌کی زۆری ده‌نگه‌کان به دوای خۆیدا دێنێت.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌ندێک لیست هه‌ن له که‌رکوکدا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن کورسیه‌کی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنن بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی زیانکه‌وتن له ده‌نگه‌کانی کورد له که‌رکوکدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت عه‌ره‌ب و تورکومانه‌کانی که‌رکوکیش به لیستی جیاواز له ناوخۆیاندا به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌کات و ده‌شڵێت چوار ساڵی ڕابردوو و ئه‌و کارانه‌ی له په‌رله‌ماندا بۆ پارێزگای که‌رکوک کراون بوونه‌ته متمانه بۆ ده‌نگدان بۆ کورد له که‌رکوکدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: