Accessibility links

دیاری موحه‌مه‌د: پارته‌ کوردیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان نزدیک به‌ پارتی وێنه‌یه‌ک خراپ ئه‌ده‌ن به‌ پارتی

  • Jani Diylan

Diyari Mohammad

Diyari Mohammad

دیاری موحه‌مه‌د: پارته‌ کوردیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان نزدیک به‌ پارتی وێنه‌یه‌ک خراپ ئه‌ده‌ن به‌ پارتی
له‌م‌ مانگانه‌ی دواییه‌دا په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیمۆراتی کوردستان ئاڵۆزی و گرژی تێدا که‌وتووه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ په‌ێوه‌ندی دا به‌ رۆژئاوای کوردستان.
رۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ ڕاستیدا دووای گۆڕانکاری به‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای کوردستان، په‌ێوه‌ندی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان وپارتی دیمۆکراتی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی تێکه‌ووت، من به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌س هۆکارکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌و پارته‌ کوردیانه‌ی رۆژئاوای کوردستان که‌ له‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌ نزدیکن واته‌ وێنه‌یه‌ک خراپ ده‌ده‌ن به‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هه‌ر وه‌ها په‌یه‌ده‌ش گرژی تێ بکه‌وێت و بگاته‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌کو ئه‌وه‌ی بینیمان ڕێگا به‌ هاتنی هاو سه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ش که‌ له‌ رێگاێ ده‌روازه‌ی سماێلکه‌ وه‌ بێته‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ بکات. کاک دیاری هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ به‌ کۆبۆنه‌وه‌ و رێکه‌وتنامه‌ ده‌کات له‌ نێوان پدک و پ.ک.ک له‌ سه‌ر ئاستێکی باڵادا و ده‌شڵێت ته‌نها لایه‌نی ده‌ره‌کیه‌ که‌ رێگری کردووه‌ له‌ جێ به‌جێ کردنی رێکه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ردوو لا".
XS
SM
MD
LG