Accessibility links

ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ کابینه‌ی نوێدا


پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕازی بوون له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا حکومه‌ت پێکبهینن، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هیشتا به‌ پشکه‌که‌ی ڕازی نییه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ حکومه‌تدا. هاوکات یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ڕازییه‌ بچێته‌ حکومه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ مه‌رجێک له‌به‌ری وه‌زاره‌تی کاره‌با وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.
سه‌باره‌ت به‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هاووڵاتی پشتیوانی محه‌مه‌د به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من له‌و بڕوایه‌دام یه‌کێتی ئه‌و ڕه‌وشه‌ قبوڵ نه‌کات و به‌ ئاسانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی چه‌ند ساڵه‌ کۆی ده‌کاته‌وه‌ نه‌دا به‌ده‌سته‌وه و به‌ بڕوای من به‌بێ یه‌کێتی حکومه‌ت دروست کردن کێشه‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌و ببێته‌و هۆی نائارامی ناوچه‌که‌".
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنیرمان یه‌حیا به‌رزنجیدا ببیسته‌.
XS
SM
MD
LG