په‌یوه‌ندیه‌یکی ئاینی مێژوویی هه‌یه له نێوان ڕوسیا‌و ئۆکرانیادا. به‌ڵام ئایه له‌م ناکۆکییانه‌ی ئێستادا ئاین چ ڕۆڵێکی هه‌یه بابه‌تی ڕاپۆرتێکه که مایکل ئیکێلس له مۆسکۆوه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ئاماده کردووه.
پرۆفیسۆر ئه‌ندرێ زوبوڤ شاره‌زایی بواری ئاین و مێژوو ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پیاوه ئاینییه‌کان ڕۆڵیان هه‌بوو له خۆپیشاندانه‌کانی که‌یڤ و شوێنه‌کانی تری ئۆکرانیا، پیاوانی ئاینی ئاینزا جیاوازه‌کانی کرستیان گروپه جیاوازه‌کانی ئۆرتۆداکس، کاتۆلیکی یۆنان هه‌مویان به یه‌که‌وه بوون.
له کاتێکدا ڕێبه‌رانی کڵێساکانی هه‌مو ئاینزاکان له ئۆکرانیا وا دیاره پشتویانی ڕێبه‌رایه‌تی نوێی که‌یڤ ده‌که‌ن پیاوانی ئاینی ڕوسیا بێده‌نگن له‌مه‌ڕ ئه‌م ڕووداوانه‌ی که ئێستا ڕووده‌ده‌ن.
ئه‌لیکسانده‌ر سۆلداتۆڤ ڕۆژنامه‌وانێکی ڕوسییه که ڕووماڵی ڕووداوه ئاینییه‌کان ده‌کات ده‌ڵێت هێشتا کڵێسا‌ی ئۆرتۆداکسی ڕوسیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئۆکرانیا ده‌رنه‌بڕیوه. ته‌نانه‌ت له ده‌می جه‌ژنی ئیسته‌ر یان قیامه‌تیشدا داوای ئاگربه‌ستیان نه‌کردووه.
ڕووداوه‌کانی ئێستای ئۆکرانیا ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ت بوونی کڵێسا‌ی ئۆرتۆداکسی ڕوسیا و به‌شه‌که‌ی تری له ئۆکرانیا. کڵێسا‌ی ئۆرتۆدۆکسی ڕوسیا که په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی هه‌یه له‌گه‌ل حکومه‌تی ڕوسیادا هیچ لێدوانێکی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته‌ش نه‌دا.
پرۆفیسۆر زوبۆڤ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی له سه‌رۆک پوتن بکه‌ن به‌شه‌که‌ی ئۆکرانیایان لێداده‌بڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی له ئۆکرانیاش بکه‌ن کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕوسیادا بۆ دروست ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته.