نێردراوی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
سه‌رۆکی ولاته یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئوباما یاسایه‌کی واژوو کرد که له دیپلۆماتێکی ئێرانی رێگا ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نێردراوی ئه‌و وڵاته له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌و یاسایه‌ی که ئوباما له رۆژی هه‌ێنی واژووی کرد رێگا له هه‌ر که‌سێک ده‌گرێت که بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان مه‌ترسیی هه‌بێت، وه‌کو دیپلۆمات له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کار بکات.
یاساکه به مه‌به‌ستی رێگا گرتنه له حه‌مید ئه‌بوتالبی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت گوایه ده‌ستی هه‌بوه له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی باڵێۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی1979 دا له تاران.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڤیزای به ئه‌بوتالبی نه‌دا که بژاردی ئێرانه بۆ نوێنه‌رایه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
ئه‌بوتالبی ئه‌ندامی گروپی خوێندکارانی موسڵمان بوو که بۆ ماوه‌ی 444 رۆژ 52 دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکاییان به بارمته گرت پاش ده‌ست به‌سه‌رڕاگرتنی باڵێۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌و ده‌ڵێت به‌شداریکردنی له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌دا به وت‌و وێژ و وه‌ڕگێڕان سنووردار بوه.