Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق

  • Haider Kareem

پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی پـۆسته‌کانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن، ئێسـتا هیوایه‌ک هه‌یه‌ به‌م زووانه‌ حکومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌ڵام ئه‌م ڕێـککه‌وتنه‌ پـێناچێت له‌ لایه‌ن یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانه‌وه‌ جێی قبوڵ بێت، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانیـیه‌ له‌ کاتێـکدا ئه‌م پارته‌ بۆ سـاڵانێـکی دورودرێژه‌ باڵاده‌ست بووه‌ له‌ به‌شێـکی ئه‌و هه‌رێمه‌ که‌ نوێـیه‌ له‌ جیهانی دیموکراسیدا.
نیگه‌رانیـیه‌کان له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ ئایا ده‌توانرێت هێزێـکی وه‌ک یه‌کێتی نیشـتیمانی به‌و ڕه‌وشه‌ نوێـیه‌ قایل بکرێت؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
شیروان شه‌میرانی، کاندیدی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر سامان شـاڵی، کاندیدی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
XS
SM
MD
LG