Accessibility links

سۆران رەش: تا ئێستا هیچ توهمه‌تێکی روون و ئاشکرا ئاراسته‌ی باوکم ره‌حیم ره‌ش نه‌کراوه‌

  • Jani Diylan

Rahim Rash

Rahim Rash

رەحیم رەشی هاووڵاتیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابووردوەوە تا ئێستا دوو جار دەستگێر کراوە.
سۆران رەشی کوری ناوبراوو لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوه‌ دوو مانگە باوکم دەستگێر کراوە و لە ڕاستیدا نازانین لەبەر چی گێراوە، بەڵام ئەوەی روونە زۆر کەسان لە ئێران بە تاوانی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دەستگێر دەکرێن. ئه‌و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ رۆژی یه‌کمیدا له‌ مانگرتندا بوو و پاش ئه‌وه‌ی له‌ زیندانی ئیتلاعاته‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ زیندانی گشتی شاری مه‌هاباد له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ مانگرتنه‌که‌ی شکاند و ئێستاکه‌ش له‌ زیندانی گشتی مه‌هاباده‌ و تا ئێستا هیچ توهمه‌تێکی روون و ئاشکرا ئاراسته‌ی باوکم نه‌کراوه‌، هۆکاری زیندانی کردن و دادگایی کردنه‌که‌شی هه‌ر دیار نییه‌ و هێشتا وه‌ڵامی ناروون و سه‌ێر سه‌مه‌ره‌ ده‌بیستین. کاک سوران ده‌شڵێت سیستمی دادگایی له‌ ئێران بۆ که‌ێسی سیاسی په‌ێڕه‌وی هیچ یاسا و رێسایه‌ک ناکات".
XS
SM
MD
LG