Accessibility links

دیپلۆماتان رێکه‌وتنامه‌یه‌ک راده‌گه‌ێنن بۆهێونکردنه‌وه‌ی باره‌که‌ له‌ ئۆکرانیا

  • Jani Diylan

U.S. Secretary of State John Kerry looks at EU foreign policy chief Catherine Ashton after talks on the situation in Ukraine, in Geneva, April 17, 2014.

U.S. Secretary of State John Kerry looks at EU foreign policy chief Catherine Ashton after talks on the situation in Ukraine, in Geneva, April 17, 2014.

دیپلۆماتان رێکه‌وتنامه‌یه‌ک راده‌گه‌ێنن بۆهێونکردنه‌وه‌ی باره‌که‌ له‌ ئۆکرانیا
دیپلۆماته‌ باڵاکان له‌ ئۆکرانیا، روسیا، یه‌کێیتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ پێوانه‌یه‌ک بۆ هێونکردنه‌وه‌ی گرژیه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا رێککه‌وتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان جان کێری که‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ژنێڤ دووا ووتی پێوانه‌کان چه‌ککردنی میلیشیاکانی سه‌ر به‌ روسیاش که‌ ساختمانه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیادا داگێڕکردوون و گه‌رانه‌وه‌ی ساختمانه‌کان بۆ خاوه‌نه‌ ره‌واکانی له‌ نێوانیادایه‌.
به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌وچوار هێزه‌وه‌ ده‌ڵێت لێبۆردنیش راده‌گه‌ێنرێت بۆ ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی که‌ چه‌که‌کانیان دا ده‌نێن و ساختمانه‌کان به‌ جێ دێڵن، بێجگه‌ له‌و که‌سانه‌ی به‌ تاوانی گه‌وره‌ تاوانبار کراوون.
سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئۆباما که‌ له‌ کۆشکی سپی دووا، ووتی ئه‌و به‌ هێوایه‌ روسیا رێز له‌ رێکه‌وتننامه‌که‌ بگرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وه‌ها ووتی له‌ به‌ر چاو گرتنی راهێنانه‌کانی رابوردوو هیچ گه‌رنتیه‌ک له‌ مۆسکۆه‌وه‌ نییه‌. ئه‌و ووتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی له‌ وتو وێژدان له‌گه‌‌ڵ هاوپه‌ێمانانی ئه‌وروپایی له‌ شیانی سزای نێو ئه‌گه‌ر بێت و روسیا له‌ سه‌وداکه‌ هه‌ڵگه‌رێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG