Accessibility links

عێراق هێشتا پێشه‌نگی جیهانه‌ له‌ چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان


CPJ

CPJ

عێراق هێشتا پێشه‌نگی جیهانه‌ له‌ چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان
گرۆپێکی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ڵێت عێراق به‌رده‌وامه له‌ پێشه‌نگی جیهان بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان.
کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانانی بنکه‌ نیویورک له‌ راپۆرتی گه‌واهی نه‌ سزادانی ساڵانه‌ێدا که‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ بڵاو بوه‌ته‌ه‌وه‌، عێراقی له‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌وه‌ داناوه‌ بۆ هه‌فتمین ساڵی له‌ دووای یه‌ک و ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابوردوودا 100 رۆژنامه‌وان کوژراوون بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک سزا بدرێت.
راپۆرته‌که‌ سۆماڵیا له‌ پله‌ی دووه‌م داده‌نێت و ئاماژه‌ به‌ چوار کوشتنی نوێ ده‌کات له‌ ماوه‌ی ساڵی رابوردوودا‌ که‌ له‌وێدا کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت رۆژنامه‌وانان به‌ شێوه‌یه‌ک مه‌ترسێناک ده‌کرێنه‌ ئامانج و ده‌شڵێت له‌ 27 کوشتندا ته‌نها یه‌ک که‌س تاوانبار کراوه‌.
سوریا بۆ یه‌کمین جار له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ناوی ده‌رده‌که‌وێت که‌ 7 رۆژنامه‌وان به‌ ئه‌نقه‌ست کوژراوون وکه‌س سزا نه‌دراوه‌. کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانان له‌ مانگی دوو راپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه‌ و سوریای به‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیناکترین شوێن له‌ جیهاندا ناوو برد بۆ په‌یامنێران.
فلیپین ل پله‌ی سێدا هاتووه‌ و هه‌ر وه‌ها ئه‌رژه‌نتینا، ئه‌فغانستان، مه‌کسیک، کۆڵۆمبیا ، پاکستان، روسیا، برازیل، نێجیریا و هیندیش له‌ لیسته‌که‌دان.
XS
SM
MD
LG