سه‌رکرده‌ی هێزی ئاسمانی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا هه‌ڵوێستی پشتیوانی تاران نه‌بووایه بۆ ڕژێمی سوریا ئه‌وا سه‌رۆکی سوریا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌دا شکستی خواردبوو.
سۆران پاڵانی مامۆستا له زانکۆی کۆیه ده‌ڵێت ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کردووه و به‌ربه‌ره‌کانی نه‌یارانی ئه‌سه‌دی کردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌کرێت بگوترێت هیچ هه‌ڵوێستێکی جیاواز له ڕژێمی ئێرانی‌دا به‌رامبه‌ر دۆزی سوریا به‌دی ناکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت ئێران و سوریا و ڕوسیا هه‌موویان له به‌ره‌یه‌کدان و ڕه‌نگه ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێران بۆ خۆنیشاندان بێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک چۆن نیگه‌رانی له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دروست ده‌کات ئاوه‌هاش مایه‌ی دڵخۆشی مۆسکۆ نابێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: