سێ ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی مه‌ناری حزبوڵڵای لوبنان له گوندی مه‌علوله‌ی سوریا کوژراون پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌یان که‌وته به‌ر ده‌سـتڕێژی گولـله.
تیمه‌که‌ی که‌ناڵی مه‌نار گه‌یشـتبوونه گوندی مه‌علوله له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا توانیان ده‌ست به‌سه‌ر گونده‌که‌دا بگرن.
که‌ناڵی ئه‌لمه‌نار ناوی هه‌رسێ ڕۆژنامه‌وانه کوژراوه‌که‌ی ئاشـکراکرد، حه‌مزه ئه‌لحاج حه‌سه‌ن په‌یامنێر و محه‌مه‌د مه‌نته‌ش وێنه‌گر و حه‌لیم عه‌لوه ته‌کنیککار. گوتیشی دوو هاوکاری دیکه‌یان له ڕووداوه‌که برینداربوون.
هه‌روه‌ها که‌ناڵه‌که ڤیدیۆیه‌کی په‌خش کرد و تیایدا دوو ئۆتۆمبیل نیشـاندران که گولـله‌یان پـێوه‌نرابوو.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزێـکی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆن ته‌قه‌یان لێکردوون و جگه له‌و سێ ڕۆژنامه‌وانه 4 سه‌ربازی سوریش کوژراون که هه‌وڵیان دابوو تیمه‌که‌ی مه‌نار ڕزگاربکه‌ن.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی هه‌ردوو تیمی که‌ناڵی مه‌نار و که‌ناڵی عاله‌می ئێرانی ته‌قه‌یان لێـکرابوو.