Accessibility links

ڕێکخراوی قه‌ده‌خه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی:سوریا چه‌کی کیمیاوی زیاتری به‌ڕێ کردونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ زیاتریش به‌ڕێ بکات


سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری کردنی ڕاماڵین له‌ چه‌کی کیمیاوی ئه‌حمه‌د ئوزومجو

سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری کردنی ڕاماڵین له‌ چه‌کی کیمیاوی ئه‌حمه‌د ئوزومجو

ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری کردنی ڕاماڵینی سوریا له‌ چه‌کی کیمیاوی له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت له‌سه‌تا 65ی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئاشکراکراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌بێت به‌ خێراتر ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ بڵاوکراوه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌یدا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا 13 باری چه‌کی کیمیاوی ناردۆته‌ به‌نده‌ری لازقیه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری کردنی ڕاماڵین له‌ چه‌کی کیمیاوی ئه‌حمه‌د ئوزومجو گوتی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حکومه‌ت" پێویست و مایه‌ی دڵخۆشین" به‌ڵام پێویسته‌ حکومه‌تی سوریا باری گه‌وره‌تری چه‌کی کیمیاوی به‌ڕێ بکات تابتوانێت له‌ مۆڵه‌تی دیارکراودا ئه‌و ئه‌رکه‌ ته‌واو بکات.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری کردنی ڕاماڵین له‌ چه‌کی کیمیاوی تاکۆتایی مانگی شه‌ش مۆڵه‌تی داوه‌ته‌ سوریا ته‌واوی چه‌که‌ کیمیاوییه‌کانی ڕاده‌ست بکات.
XS
SM
MD
LG