به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا و چالاکوانان، هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ سه‌ر ناوچه سه‌خته‌کانی نزیک سنووره‌کانی لوبنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر دوو گوند که یه‌کێـکیان گوندێـکی دێرینی کرستیانه‌کانه.
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی سوریا گوتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له گوندی مهعلولهی کرسـتیان وه‌ده‌رنێن، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر گوندی سه‌رخه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی مه‌یادینی لوبنانی که له نزیکه‌وه ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕی سوریا ده‌کات کورته ڤیدیۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆی په‌خشکرد که تیایدا کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌کی له بهرزایهکدا نیشـان دا و گوتی ئه‌مه گوندی مهعلولهیه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا که تۆڕێـکی له چالاکوانان له ناو سوریا هه‌یه و زانیارییه‌کانی بۆ ده‌گه‌یه‌نن، پشـتڕاستی کرده‌وه هه‌ردوو گوندی سه‌رخه و مه‌علوله که‌وتوونه‌ته‌وه ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ت.
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌م دوو گونده ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی سوریا به پاڵپـشـتی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای شیعه‌کانی لوبنان توانیان شـارۆچکه‌ی ڕهنکوسی باشوری ڕۆژئاوای مه‌علوله کۆنترۆڵ بکه‌ن.
ئه‌م شـاڵاوه‌ی هێزکانی سه‌ر به ئه‌سه‌د به‌شێـکه له‌و هه‌وڵه‌ی حکومه‌تی سوریا که له‌وه‌تای مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی قه‌له‌مونی نزیک سنووره‌کانی لوبنان.