Accessibility links

فه‌رهاد ره‌حیمی: ئێمه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌کی بان حیزبی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات بکه‌ێن

  • Jani Diylan

Farhad Rahimi

Farhad Rahimi

له‌ خه‌باتی رامیاری و پارتایه‌تیدا و له‌ هه‌ر قوناغ و ده‌ورانێکدا و به‌ پێ هه‌ل و مه‌رج وگه‌شه‌ کردنی بزوتنه‌وه‌که‌ درۆشمی تاێبه‌ت به‌و بار و هه‌ل و مه‌رج و قوناغه‌ هه‌یه‌.
کاک فه‌رهاد ره‌حیمی چالاکی کارو باری رامیاری له‌ چاوپێکه‌وتنێکی زیندوودا له‌سه‌ر ته‌له‌/ رادێۆێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و درۆشمانه‌ی که‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ به‌رز کراونه‌ته‌وه‌. ده‌ڵێت " له‌ کۆماری کوردستاندا درۆشمه‌که‌ سه‌ربه‌خۆیی بوه‌، به‌ڵام دووای ئه‌وه‌ی که‌ کۆمار سه‌رکۆت ده‌کرێت و به‌ دووای سه‌رکۆتکردن چالاکی له‌ ئاستێکی نزمدا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بینین نه‌ریتێکی نوێ له‌ درۆشم هه‌ڵگرتن و چالاکی سیاسی و رامیاری ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن که‌ ئه‌مه‌ نه‌ریتی حیزبی تۆده‌یه‌ که‌ که‌وته‌ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌ دروشمه‌کان ده‌بێته‌ دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان واته‌ ویست و خواستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ بوونه‌وه‌ دا ده‌به‌زێت دێته‌ ئاستی خودموختاری خوازی.
XS
SM
MD
LG