Accessibility links

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: به‌ ته‌نگ بانگه‌وازه‌‌کانی رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ ده‌چین

  • Jani Diylan

reza menwchehi ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری

reza menwchehi ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری

گروپی هاوکاری کوردانی رۆژئاوا له‌ شاری سلێمانی که‌ ده‌مێکه هاریکاری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌مجاره‌ش به‌ ده‌م بانگه‌وازی رێکخراوه‌ کانیه‌وه‌ هاتن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌ شاری سلێمانی بۆ کانتۆنی کۆبانی.
کاک ره‌زا مه‌نوچه‌هری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی گروپی هاوکاری کوردانی رۆژئاوا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دووای ئه‌وه‌ی هێڕشێکی به‌ربڵاو کرایه‌ سه‌ر کانتۆنی کۆبانی، یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ بانگه‌وازێکیان کرد که‌ کورد له‌ هه‌موو شوێنێکی کوردستانه‌وه‌ به‌ هاوکاریانه‌وه‌ بچێت و یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره‌یان له‌سه‌ر که‌م بێته‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌دا گروپی هاوکاری کوردانی رۆژئاوا که‌ چه‌ندین جار هاوکاری گه‌یاندوه‌ته‌ کوردانی رۆژئاوا ی کوردستان هه‌م پێداویستی و ده‌رمان، ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وا‌زه‌وه هاتین به‌ دانانی سندوقی هاوکاری له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کان، وه‌کو به‌ر ده‌رکی سه‌را، باغی گشتی و هه‌ر وه‌ها له‌ مزگه‌وته‌کاندا بڕێک هاوکاریمان کۆکرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا وئه‌مرۆهاوکاریه‌کان راده‌گه‌یێنرێن. وه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌ییه‌ی له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوا درووست ده‌کرێت، ده‌ڵێت به‌ هێچ شێوه‌یه‌ک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نییه‌ و کوردستان له‌ یه‌ک دا ده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش گه‌مارۆدانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك".‌‌
XS
SM
MD
LG