Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوه‌ ماویسته‌کان 14 که‌س له‌ کامپێنه‌کانی دژ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هیندوستاندا ده‌کوژن


India Maoist Rebels

India Maoist Rebels

سه‌رهه‌ڵداوه‌ ماویسته‌کان 12 که‌س له‌ کامپێنه‌کانی دژ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هیندوستاندا ده‌کوژن
پۆلیس ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوه‌ ماویسته‌کانی هیندوستان له‌ دوو هێڕشی جیاوازدا 12 که‌س له‌ ئیاله‌تی ناوه‌ندی چه‌هاتیسگارا ده‌کوژن له‌ کاتێکدا به‌رده‌وامن له‌ کامپه‌ێنی توند و تیژیه‌کانیاندا بۆ تێکدانی هه‌ڵبژاردنی پێنج هه‌فته‌ی نیشتمانی.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس ئوپادهیای ده‌ڵێت مینیک که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه‌ دانرابوو له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ته‌قیه‌وه‌ و پێنج کاربه‌ده‌ستی هه‌ڵبژادنی کوشت و دوو شۆفێری ئۆتوبوس که‌ له‌ کوترو به‌ره‌و بیژاپور بوونه‌‌ پێش ده‌نگدانه‌کانی هه‌فته‌ی ئاێینده‌. ته‌قینه‌وه‌که‌ هه‌ر وه‌ها چوار که‌سیشی بریندار کردووه‌.
له‌ هێڕشێکی تردا سه‌رهه‌ڵداوه‌کان پێنج سه‌ربازی نیمه‌ له‌شکه‌ریان کوشت که‌ له‌ گه‌شتدا بوون له‌ نێو دارستانه‌ دووره‌کانی داربها.
سه‌رهه‌ڵداوه‌کان هه‌ر وه‌ها له‌ ده‌نگده‌رانیان داوا کرد‌ له‌ ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن.
ئه‌وان هه‌ر له‌ ساڵی 1960 وه‌ بۆ به‌شێکی زۆرتر له‌ سامانی سرۆشتی و کارێکی زۆرتر بۆ هه‌ژاره‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیر مان مۆهان سینغ به‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئاسایشی ناوخۆێ هیندوستان ناویان برد.
XS
SM
MD
LG