Accessibility links

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشینی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌وتنێک له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی کۆریاێ باکوردا به‌ دوور ده‌زانێت


Komandan AS untuk Korea, Jendral James D.Thurman di Pangkalan Militer AS di Seoul, Korea Selatan (8/6).

Komandan AS untuk Korea, Jendral James D.Thurman di Pangkalan Militer AS di Seoul, Korea Selatan (8/6).

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشینی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌وتنێک له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی کۆریاێ باکوردا به‌ دوور ده‌زانێت
فه‌رمانده‌یه‌کی پێشینی هێزه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆریا ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ کۆریای باکۆر له‌ تواناێیدا بێت له‌ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ناوکی به‌ شێوه‌یه‌کی نوێ مه‌ترسیدار.
پیۆنگیانگ له‌ کۆتایی مانگی سێ راێگه‌یاند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نۆێ ناوکی به‌ دوور نازانێت ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆریای باشورمانۆڕی له‌شکه‌ری پلانکراویان رانه‌گرن. کۆریای باشورله‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا‌ هۆشداری دا که‌ دراوسێ روبه‌رووی سه‌رئه‌نجامه‌کانی چاوه‌ڕوانکراو ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ تاقیکردنه‌وه‌دا پێش بچێت.
به‌ڵام ژه‌نراڵی خانه‌ نشێن جێمس ثورمان له‌ رۆژی هه‌ێنی به‌ رادێۆێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاێ به‌شی کۆری ووت ئه‌گه‌ر پیۆنگیانگ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تر ئه‌نجام بدات، له‌وانه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی سێدانه‌که‌ی پێشووتری بێت.
دوو له‌و تاقیکردنانه‌وه‌دا پلۆتۆنیۆمی وه‌کو که‌ره‌سته‌ی بزوێنه‌ر به‌ کار هێنا. شاره‌زایان ده‌ڵێن روون نییه‌ ئاخۆ سیه‌مین تاقیکردنه‌وه‌پلۆتۆنێۆمی به‌ کار هێنا بوو یان یۆرانیۆمی زاخکراوو بۆ سووته‌مه‌نی چه‌که‌که‌.
ژنراڵ ثورمان فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بوه‌ له‌ کۆریا له‌ مانگی ژولای ساڵی 2011 وه‌ تا ئۆکتۆبری ساڵی 2013.
XS
SM
MD
LG