Accessibility links

جوداخوازانی لایه‌نگرانی روسیا ئه‌مرۆ دوا مۆله‌تیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن


جوداخوازانی لایه‌نگرانی روسیا ، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر فرمانگه‌ حکومه‌تیه‌کانی ئۆکرانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی وڵاتدا داگرتوه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌وفرمانی کێێڤ ئه‌مرۆ دوا مۆله‌تیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، چه‌کداران له‌ هه‌ردوو شاری لوهانسک ودۆنیسک هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر فرمانگه‌حکومه‌تیه‌کانی ئۆکرانی و کۆنتۆروڵیان کردو داواده‌که‌ن حکومه‌تی ئۆکرانیا رێگه‌ به‌ سازدانی ریفراندۆێک بده‌ن بۆ سه‌ر به‌خۆیی.
حکومه‌ت ئۆکرانیا لێبوردنی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رکردوه‌ ئه‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن به‌لام هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردوه‌ که‌ په‌نا بۆ زه‌بری هێز بدات بۆ پێچۆڵکردنی ئه‌و دامو ده‌زگایانه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی روسیه‌وه‌ که‌ کۆنترۆڵ کراون چۆڵنه‌کرێن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ رابه‌رانی خۆجێی له‌ شاری دۆنیسک کۆبوه‌وه و گوتی؛ من گه‌شبینم به‌وه‌ی که‌ بتوانرێت کێشه‌که‌ جاره‌ سه‌ر بکرێت‌ .
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئۆکرانی به‌ روونی گوتیشی که‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئاماده‌یه‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کاندا بکات به‌ڵکو داواکاریو خواسته‌ یاسایه‌کانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی وڵات جێ به‌جی بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێ به‌دی نه‌کراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ی که‌ حکومه‌ت هه‌ره‌شه‌که‌ی خۆی به‌رێته‌ سه‌ر له‌ مه‌ر به‌کارهێنانی هێز بۆ چۆڵپێکردنی لایه‌نگرانی روسی له‌ نێو ئه‌و دامو ده‌زگایانه‌ی ده‌ستیان به‌سریاندا گرتوه‌.
XS
SM
MD
LG