یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین له عێراق ڕووخێندرا. هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی 9 مانگی چواری ساڵی 2003 گه‌یشتنه به‌غدا و په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دامیان له مه‌یدانی فیرده‌وس تێکشکاند.
یازده ساڵ دوای هاتنه دی ئه‌و خه‌ونه له مێژینه‌یه‌ی زۆرێک له عێراقیه‌کان پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌مان ئه‌و عێراقه نوێیه‌یه که باس ده‌کرا؟
به‌ڵێ پارته شۆڤینیه‌که‌ی به‌عس له ده‌سه‌ڵات لادرا و قه‌ده‌غه کرا به‌ڵام ئایا توانرا هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌نگاو بنرێت تا ئایدیۆلۆژیای به‌عسیزم بنه‌بڕ بکرێت و کاریگه‌ریه‌کانی که‌م بکرێنه‌وه؟
میوانی به‌رنامه :
کۆڕاڵ نوری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
هه‌موو باسکردنێک له ئایدیۆلۆژیای به‌عس یانی باسکردنی سه‌رکوتکردنه‌کان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خوێن و دوکه‌ڵ و مه‌رگ له عێراقدا و بۆ کوردیش به تایبه‌تی یانی ژینۆساید و مێژووی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
له‌م یازده ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌میشه ترس و دڵه ڕاوکێ هه‌بووه له چۆنیه‌تی کارکردنی به‌عسیزم له نێو هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا ، هه‌روه‌هاش له به‌کارهێنانی میکانیزمه‌کانی دژ به عێراقیه‌کان.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت کارکردن له‌سه‌ر دۆسێی بنه‌بڕ کردنی به‌عسیزم به هه‌نگاوی شه‌رمنانه سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، بۆچی؟ وه‌ک ده‌گوترێت ترسه گه‌وره‌که له گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی خوێناوی ئاینزاییه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن گرتنه به‌ری هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه یانی له په‌راوێز نانی به‌شێک له عێراقیه‌کان.
به‌عس هاوشێوه‌ی نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا کاری له‌سه‌ر سێ پڕۆژه‌ی ترسناک ده‌کرد، یه‌که‌میان مل پێکه‌چ کردن و به‌که‌م زانین له‌ڕێی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بوون، دووه‌میشیان هێنانه ئارای هه‌ستی تاوانباریی دژ به پێکهاته‌یه‌ک و سێهه‌میشیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی میدیایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه"